شەوی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، منداڵێكی كۆڵبەر بە ناوی دیاكۆ محەممەدی تەمەن ١٧ساڵ و خەڵكی دیواندەرە بە تەقەی ترۆریستە چەکدارەکان لە سنووری سەیرانبەند بریندار بوو.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی محەممەدئەمین ڕۆستەمی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی دیواندەرە بە تەقەی بەكرێگیراوانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بەناوی“سینا ئەحمەدی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقزە ڕاگەیێندراوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندان، "کۆهسار ڕۆستەمنژاد" خەڵکی گوندی "شەمشیر"ی سەر بە پاوە بە تەقەی چەكدارە بەكرێگیراوەكانی حکوومەت سەر و چاو و دەستی بە سەختی بریندار کراوە.
ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان و باس تەخلیە کردنی چاوی ئەم کۆڵبەرە دەکرێت.