ئارەش ئیحسانی، هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری کرماشان و لە عەشیرەتی کەڵهوڕ، بە چوار گوللـەی بنکەی پۆلیسی ٢٣ی تەعاون کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرت و زانیاری سەرچاوە ئاگادارەکان، لەکاتی ڕاوەدوونانی ئەم گەنجەدا، بە بیانوی گوێنەدان بە فەرمانی وەستان، ئەفسەرانی پۆلیس لە کوچەیەکی بنبەستدا چوار فیشەکییان لەو گەنجە داوە و کوشتویانە.
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئارەش ئیحسانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار لە گۆڕستانی باخی فێردۆسی شاری کرماشان بەڕێوەچوو.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی ئەم کوشتنە بەئەنفەستە و ناسنامەی پۆلیسە هێرشبەرەکە لەبەردەست دا نییە.