تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پووچەڵ کردنی سیناریوەکی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە بۆکان

پووچەڵ کردنی سیناریوەکی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە بۆکان
دەنگی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتێک لە تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات، کە بە خەباتمێدیا گەیشتوە، بەکرێگیراوانی سپای ترۆریستی پاسداران لە شاری بۆکان، هەوڵی سازدانی سیناریۆی تەبلیغاتی بۆ ڕۆژی ۲۲ی ڕێبەندان بە مەبەستی بەشداری خەڵک لەو ڕۆژەدا دەکەن.
ئەم سەرچاوەیە بە خەباتمێدیای ڕاگەیاند کە خوێندکارانی کچی دەورەی مامناوەندی خوێندن، لەژێر ناوی ڕێوڕەسمی ڕۆژی دایک و منداڵ لە شوێنی کۆبونەوەکان واتە ساڵۆنی سیمۆرغی شاری بۆکان لە هەلومەرجێکی توندی ئەمنی و بە مۆڵدانی هێزی سەرکوتکەر، کۆ کراونەتەوه و لەوێدا بە ساختەکردنی سناریویەک هەڕەشیان لە خەڵک کردووە کە دەبێ لە ڕۆژی ۲۲ی ڕێبەندان بەشداری لە ڕێپێوانەکان بکەن. ئەم سەرچاوەیه ووتی بەکرێگیراوێکی سپای پاسداران به خەڵکیان وتووە کە هەوڵی ڕووخانی ڕژیم لە ئێران، بێ ئاکام دەبێت و ئەو دەسەڵاتە قەد ناڕووخێت. 
خەڵکی ئامادە بوو بەهەڵوێست بە بیستنی وتەکانی بەکرێگیراوانی ڕژیم زۆر تووڕە بوون و وێڕای ناڕەزایەتی بە ئەو شانۆگەریە چەواشەکارانەی ڕژیم، ساڵۆنەکەیان  بەجێی هێشتووه و جوابی هەڕەشەکانی بەکرێگیراوانیان نەداوەتەوە

9 مانگ و 18 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پووچەڵ کردنی سیناریوەکی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە بۆکان

پووچەڵ کردنی سیناریوەکی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە بۆکان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی