تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دەست لە کار کشانەوەی شێركۆ حیجازی لە ژێر فشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

دەست لە کار کشانەوەی شێركۆ حیجازی لە ژێر فشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، شێركۆ حیجازی، بەرپرسی دەستەی تۆپی پێی سەقز و یەکێک لە چالاکە مەدەنییە ناسراوەکانی ئەم شارە، لەژێر فشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم ئەو شارە، ناچار بووە دەست لە پێگەی سەرۆکی دەستەی تۆپی پێی سەقز بکێشێتەوە.
شێركۆ حیجازی لە ڕەوتی ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بە توندوتیژی لە لەلایەن بەکرێگیراوەکانی ڕژیم گیرا و دوای ٩٤ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە، بە ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی: زۆرن ئەوانەی بەسەر شاخەکاندا سەردەكەون، بەڵام کەمن ئەوانەی کە لەسەر لوتکەی شاخەکە بوەستن، زۆریشن ئەوانەن کە خەڵاتی زێڕ بە ملی خۆیان هەڵدەواسن، بەڵام کەمن ئەوانەی كە شایەنی لە باوەش گرتنن، زۆر كەس بەناوبانگ دەبن بەڵام لە ویژدانی میللەتدا ژیانێکی سەربەرزانەیان نییە”.

3 مانگ و 17 ڕۆژ و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەست لە کار کشانەوەی شێركۆ حیجازی لە ژێر فشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

دەست لە کار کشانەوەی شێركۆ حیجازی لە ژێر فشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی