تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشی سپای ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران

هێرشی سپای ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: کۆتاییەکانی شەوی ڕابردوو، ۱۳ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، سپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران له سوریەو عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوو هێرشی نوێدا بنکە سەربازییەکانی سپای ترۆریستی قودسیان لە ئەلقریە و ئەلبوکەمال لە دێرەزوور کردوەتە ئامانج. هەواڵدەری ئەلجەزیرە سەبارەت بەم هێرشە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند که ٦ ڕاوێژکاری سپای ترۆریستی پاسداران و ٢ ڕۆژنامەنووس و ٤ کەسی دیکەی ئێرانی لە سووریە کوژراون! هاوکات هێرش کرایەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەلئەنباری عێراق.
ئەمریکا بە فەرمی هێرشەکانی سەر عێراق و سووریەی پشت‌ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٨۵ شوێن لە عێراق و سووریە کراوەتە ئامانج و لە هێرشە ئاسمانییەکاندا زیاتر لە ١٢۵ مووشەک بە کار هێنراون. چاودێریی مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند که لانیکەم ١٣چەکداری سەر بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران لە هێرشەکانی سەر سوریە کوژراون.
شایانی باسە کە جۆ بایدن سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند که:
یەکشەممەی ڕابردوو سێ سەربازی ئەمریکایی لە ئوردن بە هۆی هێرشی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن گرووپە میلیشیاکانەوە بە پشتیوانی سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێران هەڵدرابوو کوژران.
 ئەمڕۆ بەشداریم لە ڕێوڕەسمی گەڕانەوەی شکۆمەندانە بۆ ئەم ئەمریکاییە ئازایانە کرد و لەگەڵ هەریەک لە خێزانەکانیان قسەم کردووە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە فەرمانی من، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ئامانجەکانیان لە عێراق و سوریە كردە ئامانج کە سوپای ترۆریستی پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا بەکاریدەهێنن.
وەڵامدانەوەمان ئەمڕۆ دەستی پێکرد و لە کات و شوێنی دڵخوازی خۆمان بەردەوام دەبێت.
ئەمریکا بەدوای ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ شوێنێکی دیکەی جیهاندا نییە.
بەڵام با هەموو ئەوانەی کە ڕەنگە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئێمە بدەن ئەمە بزانن: ئەگەر زیان لە ئەمریکاییەک بکەوێت، ئێمە وڵام دەدەینەوە.

3 مانگ و 17 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی سپای ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران

هێرشی سپای ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی