هەژدە سیناتۆری کۆماری و دیموکراتی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن، داوایان لێکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، دەستبەجێ سزاکانی سەر بازرگانی نایاسایی نەوتی ڕژیمی ئێران توندتر بکاتەوە.
ئەم سیناتۆرانە داوایان لە بایدن کردووە خستنی سزا بەسەر ئەو کەشتی و بەندەر و پاڵاوگانەی لە مامەڵە لەگەڵ نەوتی ڕژیمی ئێراندا بەشدارن، هەوڵەكانی بۆ پێشگرتن لەوە بۆ بەرزترین ئاست بەرز بكاتەوە.