تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

فشارەکانی ڕژیم بۆ بانگهێشت و گرتنی هاووڵاتیان لە کوردستان بەردەوامە

فشارەکانی ڕژیم بۆ بانگهێشت و گرتنی هاووڵاتیان لە کوردستان بەردەوامە
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هەواڵنێرێک بە ناوی "ئاوات مام سەلیم"، ناسراو بە "ئاوات بڕنۆ"، بانگی ئیتلاعاتی پیرانشار کراوە و پاش لێپرسینەوە دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هەواڵنێرە بە هۆی چالاکییەکانی و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سێ شاخەوانەکەی نەغەدە لە ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ و فەریار ئەمینیپوور، وەرزشوانی لاوی سەقزی، بانگی ئیتلاعاتی پیرانشار کراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەم هاووڵاتییەدا گرتووە و دژی حیزبەکانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و ڕاگەیەندراو سەبارەت بە ٢٢ی ڕێبەندانیان لە ستۆریی ئینستگرامەکەیدا بڵاو کردووەتەوە.
ناوبراو پاش چەند سەعات لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
هەروەها هەر لەو پەیوەندیەدا ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی ئوسامە ئەیازی، مازیار ئەحمەدی، شاهین ڕەحمانی، ئارین خەڵخاڵ و بەرزان یووسفی و بە توندوتیژی ئەم چوار کەسەیان گرتووه.
بەوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەم پێنج هاوڵاتییە بە تۆمەتی ساختەی «هاوکاری کردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکان» گیراون و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە گۆڕەپانی نەوتی شاری کرماشان گواسترانەتەوە.

3 مانگ و 17 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فشارەکانی ڕژیم بۆ بانگهێشت و گرتنی هاووڵاتیان لە کوردستان بەردەوامە

فشارەکانی ڕژیم بۆ بانگهێشت و گرتنی هاووڵاتیان لە کوردستان بەردەوامە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی