تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژران و بریندار بوونی ٥٠ کۆڵبەر لە مانگی یەکەمی زائینی ٢٠٢٤

کوژران و بریندار بوونی ٥٠ کۆڵبەر لە مانگی یەکەمی زائینی ٢٠٢٤
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٥٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٢٪ ی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەو مانگەدا ٦ کۆڵبەر کوژراوە و ٤٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها، لانی کەم٦ منداڵ لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بریندار بوون. 
ئەو منداڵانەی کە بریندار بوون (٢ کەس) خەڵکی شاری جوانڕۆ، (٢ کەس) خەڵکی شاری سەقز و دوو کەسیان خەڵکی شارەکانی پاوە و شاهۆ بوون کە ٤ کەسیان لە سنووری نەوسوود و دوو کەسیان لە سنووری شاری بانە بریندار بوون.
زیاترین قوربانی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە ٢٩ حاڵەت بووە.

3 مانگ و 17 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و بریندار بوونی ٥٠ کۆڵبەر لە مانگی یەکەمی زائینی ٢٠٢٤

کوژران و بریندار بوونی ٥٠ کۆڵبەر لە مانگی یەکەمی زائینی ٢٠٢٤

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی