ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١۷ی خەرمانانی ١۴۰٢ی هەتاوی کەژوانانی پاژین دوای هەڵکشان بۆ کێوی بەردەمانگی ناوچەی سەدبار یادی شاخەوانی کورد محەممەد ئەورازیان بەرز ڕاگرت.
محەممەد ئەوراز ساڵی ١٣٨٢ی ھەتاوی، کاتێک لەگەڵ شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل هونەرپەژوە دەچوو ھەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەھێڵەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئیسلامئابادی پاکستان، لە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەغەدە و لە مەراسمێکی بەشکۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.