تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

‎ سێ ئافرەتی بەهایی و دانیشتووی مەشهەد حوکمی زندانیان بە سەردا سەپێندرا

‎ سێ ئافرەتی بەهایی و دانیشتووی مەشهەد حوکمی زندانیان بە سەردا سەپێندرا
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ حوکمی ناڕەوای زیندانی سێ ئافرەتی بەهایی بەناوەکانی، ڕۆیا مەلەکووتی، فەریدە مورادی و گوڵنووش نەسیری لە بێدادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خوراسان پشت ڕاست کرایەوە.لقی یەکی بە ناو دادگای شۆڕشی مەشهەد لە سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵ خاتوو مەلەکووتی بە شەش ساڵ و هەشت مانگ زیندانی حوکم دا.خاتوو فەریدە مورادی و خاتوو گوڵنووش نەسیریش هەریەک بە سێ ساڵ و هەشت مانگ ناڕەوای زیندانیان بەسەردا سەپا.بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی خاتوو مورادی و خاتوو نەسیری ئەندام بوون لە گرووپ و هاندانی  بەهاییەکان و چالاکی تەبلیغی دژ بەڕژیم  و پێک هێنانی دەستە و گرووپ بەمەبەستی شێواندنی ئەمنیەتی ووڵات ناوبراوە.

9 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎ سێ ئافرەتی بەهایی و دانیشتووی مەشهەد حوکمی زندانیان بە سەردا سەپێندرا

‎ سێ ئافرەتی بەهایی و دانیشتووی مەشهەد حوکمی زندانیان بە سەردا سەپێندرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی