تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

یادی سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان


ئەگەر لە تابلۆی رازاوەی سروشت وردبین و دیمەنی نەخشین و روخساری رەنگینی سەرنج بدەین و ئەگەر رووداوە خۆش و ناخۆش و داستانە تاڵ و شیرینەكانی مێژووی درێژو دووری ئەم جیهانە بەرین وپانە بە وردی وەرد بدەینەوە، ئەگەر نرخ وبایی مرۆڤ وەك لە راستیدا هەیە وا لێك دەینەوە بۆمان دەردەكەوێ كە هیچ دیمەنێك لە دیمەنی شەهید جوانتر نییە. لە كاتێكدا كە لە پێناوی ئاواتی پیروزی دا گیانی فیدا دەكا و بە بزەی سەر لێوی خۆی لە كاتی ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمان و هاوبیر و باوەڕەكانیدا بۆ هەمیشە مەرگ بە چۆك دادێنێ و ژیانی هەمیشەیی لە نوێ بۆ خۆی دەستەبەر دەكات. هیچ رەنگێك لە رەنگی سووری خوێنی گەشی لەشی پاكی شەهید جوانتر نابێ و نییە كە لەو كاتەدا لە جەستەی پیرۆزی بە لێزمە دێتە خوارێ و خاكی نیشتمان دەڕەنگێنێ و زراوی دوژمنان دەتۆقێنێ. هیچ گوڵێك لەو سوورە گوڵە جوانتر نابێ كە بە خوێنی شەهید دەگوورێ‌ و پاراو دەبێ. هیچ ئەندامێك لە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا پلە ونرخی ناگاتە پلە ونرخی شەهید كە بە بەخشینی باشترین دەستمایەی خۆی، كە گیانیەتی لە رێگەی بەرژەوەندی تێكڕایی دا و لە پێناو بیروباوەڕی پیرۆزیدا، بەرزترین پلەی مرۆڤایەتی بۆخۆی وەرگرتووە و ژیانی راستەقینەی بە قیمەتی گیانی كڕیوە. هیچ داستانێك لە داستانی شەهید شیرینتر و بەنرختر و بەتامتر نییە. یادی شەهید تین وتاومان پێ دەبەخشێ و ورەو باوەڕمان زیاد دەكا, كڵپە وگڕی ئاگری خەبات هەتا گەیشتن بە ئاوات دانامركێ و قەت كەم ناكا. 
یادی ئەمجارەمان یادی شۆڕسوارێكی مەیدانی خەبات و تێكۆشانە، ئەویش شەهید قادر خدرنژاد كوڕی رەحیم خەڵكی گوندی نستانی ناوچەی گەوڕكی سەردەشتە. شەهید قادر لە خانەوادەیەكی هەژار دا لەگوندی نستان هاتە سەر دنیا و هەر وەك زۆربەی منداڵانی كوردەواری لەبەر هەژاری ودەرەتانی نەیتوانی لە بەهرەی خوێندەواری بەشدار بێ. هەر لە منداڵییەوە ناچار بوو كە بۆ پەیدا كردنی بژێو خەریكی كار و كاسبی بێ، خۆی و چەند براكەی هێشتا هەر منداڵ بوون كە باوكیان كۆچی دوایی كرد و باری ژیان قورسایی خستە سەر شانیان. هەر لە سەرەتای هێرشی هێزەكانی رژێمی ئاخوندی بۆ سەر كوردستان، شەهید قادر بوو بە لایەنگری دڵسۆزی سازمانی خەبات و چەكی لایەنگری هەڵگرت و ئەركی سازمانی بە باشی بەڕێوە برد ولە ساڵی ۱۳۶۲ دا بوو بە پێشمەرگەی ڕەسمی. شەهید قادر لە زۆربەی عەمەلیاتەكانی ناوچەی سەردەشت دا وەك  ئەركێكی نەتەوایەتی زۆر قارەمانانە بەشداری كرد و نمونەی ئازایەتی و ورە بەرزیی و دڵسۆزی بوو. پاكی وچاكی شەهید قادر بۆ هەموو لایەك روون بوو بۆیەش لە ناودڵی خەڵك وهاوسەنگەرەكانی دا بە تەواوەتی جێگەی خۆی كردبۆوە. كاك قادر بە دڵ سازمانی خۆشدەویست و ئەوینداری كوردستان بوو.رۆژی ۱۱ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۶۳، لە كاتێكدا كە شەهید قادر لە كۆخی خۆیان لە خوار گوندی نستان  بە هۆی نەخۆشی لە جێگادا كەوتبوو هێرشكارانی قین لە دڵی رژێم كە هێرشیان كردبوو بۆ سەر نستان و دەوروبەری چوونە سەری و زۆر  دڕندانە شەهیدیان كرد.
((هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەهید قادرو  شەهیدانی ڕێگە ئازادیی و ڕزگاریی))

2 مانگ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

یادی سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی