تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دەیان کوژراو و بریندار لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكەیەكی سپای ترۆریستی پاسداران

دەیان کوژراو و بریندار لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكەیەكی سپای ترۆریستی پاسداران
دەنگی خەباتی کوردستان

ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بنكەیەكی سپای ترۆریستی پاسداران لە دەمیشق و هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیل بارەگایەکی ڕاوێژكاریی سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێرانی لە ناوچەی "سەیدە زەینەب" لە شاری دەمیشقی سووریە بۆردوومانکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ؛ بەهۆی بۆردوومانەکەوە حەوت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە، سپای ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ڕژیمی ئێرانی لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەزە لە دەمیشق کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کەس کوژران و لە نێویاندا چوار بەرپرسی باڵای سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران هەبوون.

3 مانگ و 20 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەیان کوژراو و بریندار لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكەیەكی سپای ترۆریستی پاسداران

دەیان کوژراو و بریندار لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكەیەكی سپای ترۆریستی پاسداران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی