پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ و چوار مانگ لە گرتنی، هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی یووسف ئەحمەدی خەڵکی بانە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا و سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانەش، بە ناوەکانی "محەممەد کەریمی, باست کەریمی و محەممەد فەیزی، سەرجەم بە ٦٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
بەپێی حوکمی دژە مرۆڤانەی دژ بە ئەم چوار هاووڵاتییە، یووسف ئەحمەدی بە تۆمەتی "بەغی" بە لەسێدارەدران، محەممەد کەریمی بە تۆمەتی "بەشداری لە بەغی" بە ٢٥ ساڵ زیندان، باست کەریمی بە تۆمەتی "بەشداری لە بەغی" بە ٢٠ ساڵ زیندان و محەممەد فەیزی بە تۆمەتی "بەشداری لە بەغی"، بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.