تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی و برینداربوونی ۳۰ سەربازی دیکە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی و برینداربوونی ۳۰ سەربازی دیکە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
دەنگی خەباتی کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ڕیبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە لایەن دەست و پەیوەندە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئێرانەوە، هێرشی درۆنی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ئوردۆن کە بەو هۆیەوە ۳ سەربازی ئەمریکایی کوژاون و نزیک بە ۳۰ سەربازی دیکەش بریندار کراون.
گرووپی مقاومەی ئیسلامی كە لە لایەن حکومەتی ئاخوندی ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.
لە کاردانەوە بەم هێرشەدا، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری وڵایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا وتی: هێرشی ئەم دواییە لە لایەن ئەو گرووپانەی لەلاین حکومەتی ئاخوندی ئێران پشتیوانی دەکرێن ئەنجام دراوە و ئێمەش کاردانەوەی بەرفراوانمان دەبێ بەرانبەر بە کوشتنی سەربازانی ئەمریکایی لەم وڵاتەدا .
دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی ۳۰ سەربازی دیکە لە بنکەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەسەر سنووری سووریە و لوبنان، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە خەریکی کۆکردنەوەی ڕاستییەکانین لەسەر ئەم هێرشە، بێگومان دەزانین کە لەلایەن ئەو گرووپانەی کە دەسەڵاتدارانی ئاخوندی ئێران پشتیوانیان لێدەکەن لە سووریە و عێراق ئەنجامدراوە.
ناوبراو پێداگری لەوە کردەوە کە كەسانێك كە لەو هێرشەدا بەرپرسیارن لە کاتێکدا و بە شێوەیەک کە خۆمان هەڵیدەبژێرین لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.
هەر لەو پەیوەندیەدا، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، لە کاردانەوەدا بەرانبەر بەم هێرشە کوشندەیە، وتی: تاکە شتێک کە ڕژیمی ئاخۆندی ئێران لێی تێدەگات، زۆرە.
ناوبراو لەدرێژەدا زیادی کرد: پێویستە ئەمریکا لە ئێستاوە دەسەڵاتدارانی ڕژیم بکاتە ئامانج.
هەروەها تام كاتن، سیناتۆری کۆماریخواز خوازیاری وەڵامدانەوەی سەربازی تووند بۆ ترۆریستانی ڕژیمی ئێران چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.
ڕیک سكات، سیناتۆری کۆماریخوازەکان لە ویلایەتی فلۆریدا، لە كاردانەوە بە کوشتنی سێ سەربازی ئەمریكی وتی: ڕژیمی ئێران بە ئاشکرا هێز و ئیرادەی ئەمریکا دەخاتە ژێر پرسیارەوە".

3 مانگ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی و برینداربوونی ۳۰ سەربازی دیکە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی و برینداربوونی ۳۰ سەربازی دیکە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی