تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هۆشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە ئازاد کرا

هۆشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە ئازاد کرا
دەنگی خەباتی کوردستان

هوشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، پاش پێنج ساڵ و نیو زیندان و بێبەش کرانی لە مافە سەرەتاییەکان، لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ناوبراو چەند جارێک لە زیندان وەك ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی مافی پارێزبەندی و هەروەها ڕەتکردنەوەی مافی مۆڵەت بۆ بەشداریکردن لە پرسەی براکەی، مانی لە خواردن گرتبوو.
ژیان عەلیپوور، برای ئەم هاووڵاتییە كە كۆڵبەر بوو، لە ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ بە دەستی سەربازانی حکوومەت لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت کوژرا.
هوشمەند عەلیپوور ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەگەڵ محەممەد ئوستاد قادر، چالاکی سیاسیی خەڵکی سەقز، لە لایەن سەرکوتکەرەکانی  ڕژیم لە شاری سەقز گیرا و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی لە سنە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە لقی یەکەمی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم له شاری سنە بە تۆمەتی ساختەی "بەغی لە ڕێگەی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
دوای ناڕەزایەتی دەربڕین لە مانگی خەرمانانی ٩٨، بێدادگای باڵای دەسەڵان ئەم حوکمەی هەڵوەشاندەوە و ڕەوانەی لقی دووی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە شاری سنە کرا و ٨ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەریدا سەپێندرا.

3 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هۆشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە ئازاد کرا

هۆشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە ئازاد کرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی