تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لەدایكبوونی زەكەریا خەیاڵێكی دیكە لە پیرانشار

لەدایكبوونی زەكەریا خەیاڵێكی دیكە لە پیرانشار
دەنگی خەباتی کوردستان

خانەوادەی زەکەریا خەیاڵ لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە پیرانشار، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە منداڵە تازەلەدایکبووەکەیان، بە یادی ئەو کوڕەیان کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا شەهید بوو، ناوی "زەکەریا"یان لێ نا.
زەکەریا خەیاڵ، کوڕی تازەلەدایکبووی ئەم خانەوادەیە، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لەدایک بوو. 
برای گەورەتری ئەم کۆرپەیە، زەکەریای تەمەن ١٦ ساڵ و لەدایکبووی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٨٤ بوو کە بەداخەوە بەدەستی ترۆریستە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و لە کاتێکدا تەنیا داواکاری مافی خۆی وەک مرۆڤێک دەکرد، شەهید کرا.
زەکەریا خەیاڵ، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەقەی هێزە بەکرێ گیراوەکانی ڕژیم شەهید کرا. تەرمی زەکەریا لەلایەن ئەو خۆفرۆشانەوە دزرا و باوکیشیان گرت. هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لە باوکی زەکەریا کردبوو کە ڕایبگەیێنێ کە بکوژی منداڵەکەی حیزبە کوردستانییەکانن، بەڵام ناوبراو ئەم داواکاریەی ناوەندە ڕەت دەکاتەوه و دەڵێت هێزەکانی رژیم بکوژی کوڕەکەی منن.

9 مانگ و 24 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەدایكبوونی زەكەریا خەیاڵێكی دیكە لە پیرانشار

لەدایكبوونی زەكەریا خەیاڵێكی دیكە لە پیرانشار

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی