تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پێشێلکردنی مافی کرێکارانی ئافرەت لە کارگەی گڵۆپی بانە

پێشێلکردنی مافی کرێکارانی ئافرەت لە کارگەی گڵۆپی بانە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی هەندێک ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، بەڕێوەبەرانی کارگەکانی گوڵۆپی ئێران زەمین، لە شاری بانە وریایی دەدەنە ئەو ئافرەتانەی کە لەو یەکانەی بەرهەمهێناندا کار دەکەن، ئەگەر ڕەزامەندی فەرمی و تۆمارکراوی مێردەکانیان دابین نەکەن، لە کارەکانیان دەردەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی فشار و پێشێلکارییەکانی پێشووی مافی بنەڕەتی ئافرەتانی کرێکار کە لە کارگەی بەرهەمهێنانی گڵۆپی شاری بانە کار دەکەن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێیان ڕاگەیەندراوە کە، هێنانی ڕەزامەندی فەرمی لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە زەرووریە. 
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی ئەو کارگەیە بەو ئافرەتانەی کە زۆرینەی ڕەهای کرێکارانی ئەم کارگەیە پێکدەهێنن ڕایانگەیاندووە، ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕەزامەندی فەرمی و تۆمارکراوی مێردەکانیان دابین نەکەن، لە کارەکانیان دەردەکرێن.

3 مانگ و 22 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشێلکردنی مافی کرێکارانی ئافرەت لە کارگەی گڵۆپی بانە

پێشێلکردنی مافی کرێکارانی ئافرەت لە کارگەی گڵۆپی بانە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی