تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

چین دەڵێت ڕژیمی ئێران دەبێ سنوورێك بۆ حوسییەکان دابنێ

چین دەڵێت ڕژیمی ئێران دەبێ سنوورێك بۆ حوسییەکان دابنێ
دەنگی خەباتی کوردستان

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەی ئێرانی و دیپلۆماتکارێکی ئاشنا بە کاروباری دوبەی نووسیویەتی: بەرپرسانی چین داوایان لە هاوتاکانیان لە ڕژیمی ئێران کردووە کە هاوکاربن لە پێشگرتن بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور لەلایەن حوسییەکانەوە کە لەلایەن حکومەتی ئاخوندی ئێران پشتیوانی دەکرێن، کە بەپێچەوانەوە مەترسیی زیانگەیاندن بۆ قبوڵکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ چین هەیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوە ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێرش و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و ڕژیمی ئێران لە چەند دیدارێکی ئەم دواییەی چین و ڕژیمی پێداچونەوە کراوە و ئامادە نەبوون وردەکارییەکان سەبارەت بە کاتی ڕوودانی یان ناسنامەی بەشداربووان بخەنەڕوو.
بەرپرسێکی ئێرانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەی کرد و وتی: لە بنەڕەتدا چین دەڵێت: ئەگەر بە هەر شێوەیەک زیان بە بەرژەوەندییەکانمان بگەت، کاریگەریی لەسەر بازرگانیمان لەگەڵ حکومەتی ئێران دەبێت. کەواتە بە حوسییەکان بڵێن خۆیان بگرن.

3 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چین دەڵێت ڕژیمی ئێران دەبێ سنوورێك بۆ حوسییەکان دابنێ

چین دەڵێت ڕژیمی ئێران دەبێ سنوورێك بۆ حوسییەکان دابنێ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی