تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

واڵ ستریت ژورناڵ زانیاری نوێی لەسەر تەقینەوەکەی کرمان خستەڕوو

واڵ ستریت ژورناڵ زانیاری نوێی لەسەر تەقینەوەکەی کرمان خستەڕوو
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەبارەت بە ئەو تەقینەوەی لە ڕێوڕەسمی ساڵمەرگی کوژرانی ترۆریست قاسم سولەیمانیدا ڕووی دا خستە ڕوو و نووسیویەتی، "کات و شوێنی" ڕووداوەکە لەلایەن ئەمریکاوە بە ڕژیمی ئێران ڕاگەیەندرابوو.
لەم ڕاپۆرتەدا پێداگری لەوە كراوەتەوە کە ئەو زانیارییانەی ئەمریکا بە حکومەتی ئێران داوە، گشتی نەبوون و وردەکاریی تایبەت بە شوێن و کاتەكەی لەخۆ گرتووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و بە تایبەتی سپای ترۆریستی پاسداران بە بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکە دادەنرێت.
هەروەها ناوەڕرۆکی ئەم ڕاپۆرتە دەتوانێ بۆ ڕای گشتی ڕوون بکاتەوە کە بۆچی فەرماندەکانی سپای ترۆریستی پاسداران و خانەوادەکەی ترۆریست قاسم سولەیمانی لەم ڕۆژەدا ئامادە نەبوون.
لەو تەقینەوەدا کە لە ڕۆژی ۱۳ی فەرانبار ڕووی دا، زیاتر لە ٩٠ کەس کوژران و نزیکەی ٢٤٠ کەسیش بریندار بوون.

3 مانگ و 23 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

واڵ ستریت ژورناڵ زانیاری نوێی لەسەر تەقینەوەکەی کرمان خستەڕوو

واڵ ستریت ژورناڵ زانیاری نوێی لەسەر تەقینەوەکەی کرمان خستەڕوو

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی