تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مانگرتنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی و خانەوادەکانیان بۆ مەحکوم کردنی ئیعدامەکانی ڕژیم

مانگرتنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی و خانەوادەکانیان بۆ مەحکوم کردنی ئیعدامەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

بەشێک لە زیندانیانی سیاسی و خانەوادەکانیان بەهۆی مەحکوم کردنی ئیعدامەکانی ئەم ماوەیە دەستیان داوەتە مانگرتن.
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی لە زیندانی یەزد، بە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ لەسێدارەدانەکانی ئەم دواییانە و پشتیوانی کردن لە مانگرتنی ٦١ ژنی زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە زیندانی ئێڤین بۆ «دەنگهەڵبڕین لە بەرانبەر لەسێدارەدان و ڕاگرتنی لەسێدارەداندا»، ڕایگەیاند کە ئەویش، سەرەڕای ئەوهی کە لە دۆخی ئیزۆلەدا ڕاگیراوە و بەربەستی زۆر قورس خراوەتە سەر پێوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ ئەم بانگەوازەدا مان لە خواردن دەگرێت.
هەروەها تۆماج ساڵحی، هونەرمەندی ئازادیخواز کە لە زیندانی دەستگێردی ئیسفەهان زیندانی کراوە و بەمەبەستی شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی محەممەد قەبادلوو و فەرهاد سەلیمی، بەشداریی لە مانگرتن لە خواردنی ٦١ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتیی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین دەكات.
مێهدی قولیان، برای سپیدە قولیان لە ستۆریی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی "من مێهدی قولیان برای سپیدە و مەحبووبە ڕەزایی لەگەڵ دایک و باوکم لەگەڵ خوشکەکانم مانمان لە خواردن گرتووە".
جوانا تەیمسی، هاوسەری موحسین مەزڵووم کە لە لایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمەوە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، بە بڵاوکردنەوەی دەقێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەشداری مانگرتن لە خواردنی گشتیی زیندانیان لە دژی حوکمی ئێعدام ڕاگەیاند و نووسیویەتی؛
وەک ئازادیخواز و نەیارێکی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، ئەمڕۆ لەگەڵ ٦١ زیندانیی ژن لە زیندانی ئێڤین و هەروەها تۆماج ساڵحی، مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنم و بە فشار خستنە سەر دەسەڵات و دانانی سوپای پاسداران لە لیستی ترۆر، ئیعدامەکان ڕابگرێت.
ئێستا نەک هەر موحسین مەزڵوومی هاوسەرم، بەڵکوو سەدان زیندانی لە سەرتاسەری ئێراندا لە ژێر حوکمی لەسێدارەدانن، دەبێت ئەم کوشتنە حکومی و نامرۆڤانە کۆتایی پێبێت.

3 مانگ و 24 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی و خانەوادەکانیان بۆ مەحکوم کردنی ئیعدامەکانی ڕژیم

مانگرتنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی و خانەوادەکانیان بۆ مەحکوم کردنی ئیعدامەکانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی