تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ ڕەت کرایەوە

مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ ڕەت کرایەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بێنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و ئازادکرانی دیلەکانی ڕەت کردەوە. 
گرووپی حەماس سەبارەت بە کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەززە، داوای لە ئیسرائیل کردووە کە بە تەواوەتی لە غەززە بچێتە دەرەوە کە ئەمە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەت کراوەتەوە.
دوابەدوای ڕەتکرانەوەی ئەم داواکارییە و لە کاتێکدا کە لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بوردومانی خان یوونس لە باکووری غەززە دەکەن، حەماس ڕایگەیاند کە ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەو مانایەیە کە هیچ ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی دیلەکان بۆ ئیسرائیل نییە.
نێتانیاهوو ڕایگەیاندووە کە حەماس لە بەرانبەر ئازادکردنی دیلەکانمان، خوازیاری کۆتاییهاتنی شەڕ، چوونەدەرەوەی هێزەکانمان لە غەززە، ئازادکردنی هەموو بکوژان و ترۆریستەکانە و من بە تەواوەتی مەرجەکانی حەماس ڕەت دەکەمەوە.

3 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ ڕەت کرایەوە

مەرجەکانی حەماس بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ ڕەت کرایەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی