تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مەحکوم کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی ئێران لەلایەن باڵویزی ئیسرائیل

مەحکوم کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی ئێران لەلایەن باڵویزی ئیسرائیل
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ۴ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هتاوی، باڵوێزی ئیسڕائیل لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا وتی: لە کاتێکدا ئێرانییە بێتاوانەکان بە داردا هەڵواسراون، پاسدار ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لێرە دادەنیشێت و سەبارەت بە پیرۆزیی ژیانی مرۆڤ قسە دەكات.
باڵوێزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە کردەوە ترۆریستییەکانی دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی:
"زۆر گاڵتەجاڕییە کە وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران کە گەورەترین لایەنگری ترۆری دەوڵەتیە لە جیهاندا، لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بێت". ئایا دەتوانیت بە خەیاڵتدا بێت وەزیری دەرەوەی هیتلەر بەشداری گفتوگۆیەکی جددی بکات سەبارەت بە چۆنیەتیی بەرگریکردن لە جولەکەکان لە هۆلۆکۆستدا؟
خەڵکی ئێرانیش ڕۆژانە ئازار دەچێژن. ڕژیمی ئێران ژنانی بێتاوان و خۆپیشاندەران دەکوژێت و هەر دوێنێش ئێرانییەکی بێتاوانی دیکە بە ناوی محەمەد قەبادلوو لە سێدارە درا.
لە کاتێکدا ئێرانییە بێتاوانەکان بە داردا هەڵواسراون، پاسدار ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لێرە دادەنیشێت و وتارێک لەسەر پیرۆزیی ژیانی مرۆڤ دەدات.

3 مانگ و 26 ڕۆژ و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەحکوم کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی ئێران لەلایەن باڵویزی ئیسرائیل

مەحکوم کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی ئێران لەلایەن باڵویزی ئیسرائیل

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی