تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی ئەندامێکی زەینەبیوون لە پاكستان

گرتنی ئەندامێکی زەینەبیوون لە پاكستان
دەنگی خەباتی کوردستان

پاکستان لە درێژەی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ترۆریزمی ڕژیمی ئێران لەو وڵاتەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند کە کەسێکی بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ هێزی نیابەتیی زەینەبیوون "شیعە پاکستانییەکانی سپای ترۆریستی قودس" گرتووە کە دەستی لە هێرشکردنە سەر محەممەدتەقی عوسمانی، لە زانا ئایینی و دیارەکانی ئەو وڵاتە هەبووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی پاکستان لە عەمەلیاتێک دا لە ناوچەی سەربازی بازاڕی کەراچی کەسێکیان بە ناوی "سەید محەممەد مێهدی" گرتووه کە ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکانیدا دانی بەوەدا ناوە کە بۆ زەینەبیونی سەر بە ڕژیمی ئێران کار دەکات و لەو ناوچەیەدا زانیاریی گرینگ بۆ ڕژیمی ئێران کۆ دەکاتەوە.
ئەو کەسە دانی بەوەدا ناوە کە دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "سەیدڕەزا جەعفەری و عابد ڕەزا" لەگەڵ ناوبراودا لە هێرشکردن بۆ سەر کەسایەتییە گرینگەکانی ئەو وڵاتە دەستیان هەبووە.

7 مانگ و 16 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی ئەندامێکی زەینەبیوون لە پاكستان

گرتنی ئەندامێکی زەینەبیوون لە پاكستان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی