تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی دوو لە هێزەكانی ئەمریکا لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی مووشەکەکانی ڕژیمی ئێران

کوژرانی دوو لە هێزەكانی ئەمریکا لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی مووشەکەکانی ڕژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

دوو كەس لە هێزی تایبەتی ئەمریکا کە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییەی کە سەری مووشەکێکی ڕژیمی ئێرانی هەڵگرتبوو، بێسەروشوێن بوون، ڕاگەیەندرا كە گیانیان داوە.
ژەنەڕاڵ مایكێل ئەریك كوریلا، فەرماندەی سێنتكام، ڕایگەیاند، دڵتەنگین بە لەدەستدانی دوو كەس لە هێزی فڕۆکەی دەریایی و بۆ هەمیشە ڕێز لە قوربانیدانیان دەگرین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوعاکانمان لەگەڵ خێزان و دۆستان، بۆ هێزە تایبەتەکان و هێزی دەریایی ئەمریکا و تەواوی هێزە تایبەتەکانە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سێنتكام، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی ژاپۆن و ئیسپانیا بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو سەربازە زیاتر لە ٢١ هەزار مایلی چوارگۆشە گەڕاون.
لە ٢١ی بەفرانبار، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستی بەسەر ئەو سەرە مووشەکییەدا گرت کە سپای ترۆریستی پاسداران بۆ حوسییەکان لە کەناراوەکانی سۆماڵ ناردبووی.

7 مانگ و 16 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی دوو لە هێزەكانی ئەمریکا لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی مووشەکەکانی ڕژیمی ئێران

کوژرانی دوو لە هێزەكانی ئەمریکا لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی مووشەکەکانی ڕژیمی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی