تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی کچە خوێندکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە بروجێرد

کوژرانی کچە خوێندکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە بروجێرد
دەنگی خەباتی کوردستان

کچە خوێندکارێکی لاوی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوی ئاناهیتا ئەمیرپوور، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری "بروجێرد"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان گیانی داوە. ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم فشاریان خستووەتە سەر خانەوادە و هاوڕێیانی ئەو کچە خوێندکارە و بۆ داپۆشینی ئەم تاوانە دڕندانەو دژە مرۆڤانە کە کردوویانە و دەیانهەوێت کوژرانی ئەو کچە لاوە پەیوەندی بدەنەوە بە تەقەینەوەکەی کرمانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ناوچەی "نیزاماباد"ی شاری بروجێرد تەقەیان لە دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆی ٢٠٦ کردووە و بەم هۆیەشەوە کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی ئاناهیتا ئەمیرپوور، کە خوێندکاری قۆناغی یەکەمی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی ئازادی بروجێرد بووە، گیانی داوە.
کەسێک بە ناوی "م. جەلاییفەر"، خەڵکی شاری بروجێرد شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و خۆشی خوێندکارە، بەسەختی بریندار بووە و هەنووکەش لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی "شەهید چەمران"ی شاری بروجێردە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی ئەو دوو خوێندکارە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان بوەستێنن و دایانبەزێنن، بەهۆی ئەوەی کە ئەو کەسانە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە، شۆفێرەکەش ترساوە و ویستوویەتی هەڵبێت، کە لەلایەن ئەو ترۆریستانەوە تەقەیان لێ دەکرێت.

8 مانگ و 26 ڕۆژ و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی کچە خوێندکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە بروجێرد

کوژرانی کچە خوێندکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە بروجێرد

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی