فەرهاد سەلیمی بەندکراوی مەزهەبیی کوردی خەڵکی سەقز، دوای ١٤ ساڵ زیندانی، بەمەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار گوازرایەوە.
ناوبراو لەگەڵ ٧ زیندانیی دیكە لەلایەن دەسەڵاتی گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، بە چەندین تۆمەتی ساختە وەک شەڕ، فساد فی الرض، کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی، تەبلیغات دژی ڕژیم و ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفیەکان، تۆمەتبار کران و حوكمی ئیعدامیان بەسەردا سەپا.