تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

تەندروستی سامان یاسین لە مەترسیدایە

تەندروستی سامان یاسین لە مەترسیدایە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی هەواڵی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دۆخی تەندروستی سامان یاسین گۆرانیبێژی کوردی بەندکراو، باش نییە و ئەم بەندکراوە کوردە بە هۆی درێژەکێشانی مانگرتنەکەی لە خواردنی دەرمان و بێبەریبوونی لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە دۆخێکی خراپدایە.
سامان یاسین، یەکێکە لە بەندکراوانی شۆڕشی ژینا و زیاتر لە ١٥ مانگە کە لە بەندیخانەی قزلحساری کەرەج ڕاگیراوە و هەروا چارەنووسی ناڕوونە.
سامان یاسین کێشەی هەناسەدانی هەیە و بە هۆی شکەنجەوە لە ماوەی بەندکرانی دا, کۆئەندامی هەرسی تووشی خوێنڕێژی بووە. 
ڕەزا شەفاخا، پارێزەری ئەم بەندکراوە سیاسییە، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا، لە لاپەڕەی ئیکسی خۆی نووسیبووی: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەرکردنی بڕیاری گرتنی ساماندا، ناوبراو ئێستاش بە شێوەی نایاسایی بەندکراوە.
ئەم گۆرانیبێژە لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە شاری تاران گیرابوو.

3 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەندروستی سامان یاسین لە مەترسیدایە

تەندروستی سامان یاسین لە مەترسیدایە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی