مامۆستا حسێن عەلیمورادی، مامۆستای ئایینی کورد و بەرنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" لە شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی شانزە مانگ زیندانی، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕووحانیی ڕژیم لە هەمەدان کرا.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە بۆ ناوبراو نێردراوە، دەبێت ڕۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتوویە لە دادگا ئامادە بێت.
مامۆستا حسێن عەلیمورادی لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە لایەن دادگای تایبەتی ڕژیم بۆ ڕۆحانییەکان لە شاری هەمەدان بە تۆمەتی ساختەی هەڵسوکەوت دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی وڵات و تەبلیغات دژی ڕژیمی ئێران, بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
هەروەها ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی بیروڕای گشتی" دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرابوو.