تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بریندارکرانی دوو كەس لە كارمەمدانی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بە هۆی موشەکی

بریندارکرانی دوو كەس لە كارمەمدانی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بە هۆی موشەکی
دەنگی خەباتی کوردستان

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە نووسیویەتی، دوو کارمەندی بنکەی عەین ئەسەد کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە عێراق، لە کاتی هێرشی ڕۆژی شەممە ۳۰ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی گرووپەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران، بریندار بوون.
ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە لەم هێرشە گەورەیەدا مووشەکی بالیستیکیش بەکارهێنراوە.
پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە لە کاتی هێرشکردنە سەر ئەم بنکە ئەمریکاییە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە سەختی بریندار بووە.
چەند ساتێک دوای ئەو هێرشە، تاقمی ترۆریستی مقاومەی ئیسلامی کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتوە.
ئەم هێرشە مووشەکییە چەند سەعاتێک دوای كوژرانی پێنج ئەندامی هێزە ترۆریستییەکانی سپای قودس لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەمیشق ئەنجامدراوە.

3 مانگ و 29 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندارکرانی دوو كەس لە كارمەمدانی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بە هۆی موشەکی

بریندارکرانی دوو كەس لە كارمەمدانی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بە هۆی موشەکی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی