سروە سووزەنی; دایکی پەرهام پەروەری، یەکێک لە گیراوەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، وێنەیەکی کوڕەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "پێویستە پەرهام پەروەری ئازاد بکرێت، تکایە دەنگی پەرهام بن".
لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١، پەرهام پەروەری، بە تۆمەتەی بەشداری کردن لە ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی رژیم لە تاران بە سەرۆکایەتیی قازی عەمووزاد، بە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هورمزگان و پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا