ناوەندی چوارباخ و پڕۆژەی قەفتان لە شاری سلێمانی کۆڕێکی ڕێزلێنان لە شاعیر، زمانزان و مامۆستای بناغەدانەری کۆرسەکانی فێربوونی زمانی کوردی لە کوردستانی ئێران، مامۆستا شەریف حوسێنپەناهی بەڕێوە برد.
لەو کۆڕەدا کە ڕۆژی پێنجشەمە، ٢٨ی بەفرانبار و بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی، ئەدەبی و ئاکادیمیی چوارپارچەی کوردستان بەڕێوە چوو، چاپی نوێی دیوانی "ملوانکەی شین (کۆی شیعرەکان)"ی مامۆستا شەریف ڕوونوێنی و بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا.