تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سازدانی لێژنەیەكی نوێی بۆ بەرەوڕووبونەوەی مەترسییەکانی ڕژیمی ئێران، چین و ڕوسیە, لە بریتانیا

سازدانی لێژنەیەكی نوێی بۆ بەرەوڕووبونەوەی مەترسییەکانی ڕژیمی ئێران، چین و ڕوسیە, لە بریتانیا
دەنگی خەباتی کوردستان

سەرۆکی پۆلیسی دژە ترۆری بریتانیا ڕایگەیاند کە هەڕەشەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، چین و ڕوسیە لە دژی ئاسایشی وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەكی تایبەتمەندی نوێ بۆ بەرەوڕووبونەوەی ئەم هەڕەشانە سازکراوە.
مەت جاکس، بە ئاماژەدان بەوەی کە قەبارەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست بە شێوەی ئۆنلاین و هەروەها پیلانگێڕی بۆ کوشتنی نەیارانی سیاسی لەم وڵاتەدا لە زیادبووندایە و ڕژیمی ئاخۆندی ئێران وەک هۆی پانزە لەو هەڕەشانە لە دوو ساڵی ڕابردوودا باس کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەڕەشەکانی ئێستا بە بەراورد بە سەردەمی جەنگی سارد زیاتر بووە، ئاماژەی بەوەشکرد، یاسایەک دەرچووە بۆ ئەوەی سیخوڕیکردن و دزینی نهێنیی بازرگانی و دەستوەردان لە سیستمی سیاسیی بریتانیا قورستر بێت.
هەروەها سەڕۆکی پۆلیسی دژه ترۆری بریتانیا شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیلی بە هۆی سەرەكیی زیادبوونی ترۆر لە وڵاتەكەیدا باس كردووە.

3 مانگ و 29 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازدانی لێژنەیەكی نوێی بۆ بەرەوڕووبونەوەی مەترسییەکانی ڕژیمی ئێران، چین و ڕوسیە, لە بریتانیا

سازدانی لێژنەیەكی نوێی بۆ بەرەوڕووبونەوەی مەترسییەکانی ڕژیمی ئێران، چین و ڕوسیە, لە بریتانیا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی