تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی سەرۆکی ئیتلاعاتی ڕژیم و جێگری پەیوەندییە گشتییەکانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەمیشق

کوژرانی سەرۆکی ئیتلاعاتی ڕژیم و جێگری پەیوەندییە گشتییەکانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەمیشق
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمڕۆ شەممە ۳۰ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی،
ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر ئامانجێك لە ناوچەی ئەلمزە لە دەمشقی پایتەختی سووریە كە بەشێک لە میدیاکانی سووریە ڕایانگەیاند، ئەو گەڕەکەی ئەمڕۆ بۆردوومانکراوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانی لێی جێگیرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان لەم هێرشەدا، محەممەد کازمی ناسراو بە حاج سادق، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسداران بە کوژراوە. شایانی باشە کەئەم تاوانبارە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا بەرپرسی سەرکوتکردنی لاوانی تاران بووە.
هەروەها سپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە بە هاوکاریی هەواڵگریی ڕێکخراوی شین بێت، وائل ئەبووفنوونە، جێگری پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی كوشتوە.
ناوبراو یەکێک بوو لە داڕێژەرانی كردەوە ترۆریستییەکانی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین کە چەندین پۆستی هەبووە، بەتایبەتی یاریدەدەری خەلیل بەهتینی فەرماندەی ناوچەی باکووری غەززەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین.

3 مانگ و 29 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی سەرۆکی ئیتلاعاتی ڕژیم و جێگری پەیوەندییە گشتییەکانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەمیشق

کوژرانی سەرۆکی ئیتلاعاتی ڕژیم و جێگری پەیوەندییە گشتییەکانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەمیشق

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی