مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی، بەرنوێژی هەینی پێشووی ڕاسک و زیندانی سیاسی پێشوو، بە بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە ئازار و مەینەتیی هاووڵاتییانی بەلووچ لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ڕژیمی ئاخوندی ئێران دا نووسیویەتی:
ئاخووندە سەفەوییەکان بزانن، ئەم منداڵە بەلووچانەی کە بەهۆی نەبوونی ناسنامە لە خوێندن و هەموو مافەکانیان بێبەشن و قەڵەم لە دەستیان دەستێنن، چەکیان هەڵگرتووە، بەرگریی ڕەوا لە خۆیان دەكەن و ئێوەی داگیركەران لە وڵات دەردەکەن. خەڵکی ئێران جگە لە بەرگریی ڕەوا هیچ ڕێگەیەکی تریان نییە.