تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لێدان و بریندارکرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

لێدان و بریندارکرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیدریس ئیسماعیلی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک و لێدانی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە، بەتوندی بریندار کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپا، ئەم کۆڵبەرە سەرەتا لە نزیکەوە لەلایەن ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم تەقەی لێ کراوە و دواتر ئەم هێزانە بە پوتینەکانیان لێیان داوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی هەنگی سنووری پاش بریندارکردنی ئەم کۆڵبەرە بەجێیان هێشتووە و پاش چەند سەعات لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئیدریس ئیسماعیلی و ئەو کۆڵبەرانەی کە لەگەڵی بوون هیچ بارێکیان پێ نەبووە. شایانی باسە کە ئیدریس ئیسماعیلی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

4 مانگ و 22 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێدان و بریندارکرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

لێدان و بریندارکرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی