تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گەمارۆی نوێی کانادا بۆ سەر ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی ڕژیمی ئێران

گەمارۆی نوێی کانادا بۆ سەر ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی ڕژیمی ئێران
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

دەوڵەتی کانادا بە بڵاوکردنەوەی لیستێک بریتی لە ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی تایبەت بە توێژینەوە، ڕایگەیاند ئەو توێژەرانەی کە هاوکاری لەگەڵ ئەم زانکۆ و دامەزراوانە دەکەن، هیچ بوودجەیەکی دەوڵەتییان پێ نادرێت، چونکە ئەم ناوەندانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە پێوەندیدان.
زانکۆی شەریف، ئەنستیتۆی بەهەشتی و پاستۆر لە ئێران و ٩ زانکۆ و دامەزراوەی تری توێژینەوە، لەوانە دامەزراوەی توێژینەوەی هەوافەزا، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بەقیەتوڵڵا، پەیمانگای پەروەردە و توێژینەوە پیشەسازییەکانی بەرگری، زانکۆی ئیمام حوسێن، پەیمانگای فیزیکی کاربۆردی، ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی زانستی و پیشەسازیی ئێران، ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەقینەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی فیزیک و زانکۆی هێزی ئاسمانیی سەتاری، لەم لیستەدان.
کانادا چەندین زانکۆی چین و ڕووسیەشی لەم لیستەدا جێگر کردووە و ڕایگەیاند کە ئامانج لەم کردەوەیە پاراستنی تەکنۆلۆژیی پێشکەوتووە.

4 مانگ و 1 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەمارۆی نوێی کانادا بۆ سەر ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی ڕژیمی ئێران

گەمارۆی نوێی کانادا بۆ سەر ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی ڕژیمی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی