تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی گیان بەختكردنی سێ‌ شاخەوانی شاری نەغەدە

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی گیان بەختكردنی سێ‌ شاخەوانی شاری نەغەدە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەداخەوە هەواڵم پێ گەیشت كە كاك محەممەد ڕۆیان،كاك ڕەزا كایشی و كاك موحسین عەزیزی، سێ شاخەوانی تیمی کاویانی نەغەدە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار, تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
ئەو سێ‌ شاخەوانە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا لە چیای "ڕندۆڵە" كەوتبوونە ژێڕ ڕندووی بەفر، بەڵام كاربەدەستەكانی رژیمی ئاخوندی لە ناوچەكەدا كەمترین هاوكاری خەڵك و شاخەوانە گیرخواردوەكانیان كرد. لەو ماوەدا  خەڵكی تێكۆشەرو تیمەكانی شاخەوانی و تێكۆشەرانی ناوەندە مەدەنیەكان لە زۆربەی شارەكانی كوردستانی ئێران و بەتایبەت خەڵکی ئاواییەکانی زمێ و ئاڵکاوێ، لە گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی ئەو شاخەوانانەدا دەوری بەرچاویان گێڕا.
بە بۆنەی گیان لەدەستدانی موحسین عەزیزی، ڕەزا كایشی و محەممەد ڕۆیان، بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات, سەرەخۆشی بە خانەوادەی ئەو سێ‌ شاخەوانە تێكۆشەرەو خەڵكی شاری نەغەدەی سەربەرز ڕادەگەێنم. هەروەها سپاس و قەدردانی بە خەڵكی تێكۆشەری ئاواییەكانی زمێ‌ و ئاڵكاوی و خەڵكی شنۆ و شارەكانی دیكەی كوردستان ڕادەگەێنم، كە بەوپەڕی دڵسۆزی لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا بە خەم چارەنووسی شاخەوانەكانەكانەوە بوون.
دوامەنزڵی هەر سێ‌ شاخەوانی كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێ‌

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی 
بابەشێخ حوسەینی
چوارشەممە ۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری

11 مانگ و 9 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی گیان بەختكردنی سێ‌ شاخەوانی شاری نەغەدە

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی گیان بەختكردنی سێ‌ شاخەوانی شاری نەغەدە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی