تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

فشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بۆ سەر لوقمان قادری

فشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بۆ سەر لوقمان قادری
sazmanixebat.com

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، لوقمان قادری، زیندانیی سیاسیی کورد، لەژێر فشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمدایە، ناوبراو چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ورمێەوە هەڕەشەی کوژران و بێسەروشوێنکرانی لێ کراوە و چەندین جاریش بەرەوڕووی تیربارانی ساختە بووەتەوە.
 ئەمە نیگەرانیی خانەوادەکەی بەدواوە بووە و سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ دانانی بارمتە و ئازادکردنی، لەلایەن دادسەرا و دادستانی رژیم لە پیرانشارەوە وڵامیان نەدراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەرییەک ڕایگەیاندووە، لوقمان قادری، کە پاش ٨ مانگ و نیو شکەنجە و لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزاوە، لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا بۆ شوێنگەلێکی نادیار ڕاگوێزراوە، بەتوندی لێی دراوە و هەڕەشەی کوژران و بێسەروشوێنکرانی لێ کراوە و چەندین جاریش بە شێوەی ساختە، تیرباران کراوە.
ناوبراو بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران"، حوکمی دوو ساڵ و ٧ مانگ زیندان و ١٦ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

8 مانگ و 13 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بۆ سەر لوقمان قادری

فشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بۆ سەر لوقمان قادری

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی