تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بریندار کرانی چوار کۆلبەری دیکە لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

بریندار کرانی چوار کۆلبەری دیکە لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی, ناسح مورادی و ئومێد ئەحمەدی، دوو کۆلبەری خەڵکی جەوانڕۆ، کەسێک بەناوی خانەوادگی مورادی و خەڵکی سەقز و سەباح ئەحمەدیان خەڵکی سنە، بە تەقەی ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراون.
 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ, سەباح ئەحمەدیان، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سنە، لە هەنگەژاڵ ی بانە, بە لێدانی پوتین و قۆناخە تفەنگ, نامرۆڤانە لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم لێدراوە و سەر و شانی بریندارە.
 بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەباح ئەحمەدیان لەگەڵ سێ کۆلبەری دیکە دوای ئەوەی بەکرێگیراوانی ڕژیم هەڕەشەی بریندارکردنی بە چەک و گواستنەوەیان بۆ ئەو بنکەیان کردووە، خۆیان لە شاخەکە فڕێداوە.
 هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی کۆڵبەرێک بە ناوی خانەوادگی مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی تروریستەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ لە ناوچەی قاچ بە سەختی بریندار کراوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانبار, ناسح مورادی و ئومێد ئەحمەدی، دوو کۆلبەری خەڵکی جەوانڕۆ، لە سنووری نەوسود، بەر پەلاماری ڕاستەوخۆی کەوتون بە دەمانچەی تەقەیان لێ کراوە و دەست و پشتیان بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

4 مانگ و 3 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار کرانی چوار کۆلبەری دیکە لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

بریندار کرانی چوار کۆلبەری دیکە لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی