تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سپای ترۆریستی پاسداران هێرشی موشەکی کردە سەر ناوچەیەکی سنووری نێوان ئێران و پاکستان

سپای ترۆریستی پاسداران هێرشی موشەکی کردە سەر ناوچەیەکی سنووری نێوان ئێران و پاکستان
دەنگی خەباتی کوردستان

سپای پاسداران هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر سنووری شاری سەراوان لە ئێران و شاری پەنجگوور لە پاکستان كردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەكان، بە لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی گرووپە چەکدارەکانی بەلووچ لەم ناوچە سنوورییانە و ڕێکەوتی ئەم هێرشە لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکانی سپای ترۆریستی پاسداران, هێزە چەکدارەکانی جەیش ئەلعەدلی بە ئامانج گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ترۆریستەکانی سپا هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ماڵی بەشێک لە ئەندامانی گرووپی چەکداریی جەیش ئەلعەدل کردووە.
بەپێی ئەو دیمەنانە لە گرووپی چەکداریی جەیش ئەلعەدلەوە وەرگیراون لە یەکەم ساتەکانی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم گرووپە چەکدارە لە شاری پەنجگور لە پاکستان ئەنجام دراوە و دوو منداڵ کوژران و سێ ژن و منداڵێكی دیكە بریندار بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو سپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شاری پەنجگور لە پاکستان هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانی گرووپی چەکداریی جەیش ئەلعەدل.
هەر لەو پێوەندییەدا گرووپی چەکداریی جەیش ئەلعەدل  ڕایانگەیاندووە، "شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن و ژمارەیەک مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ماڵانەی کە منداڵ و ژنی ئەندامانی ئەم گرووپەی تێیدا دەمێننەوە.

4 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپای ترۆریستی پاسداران هێرشی موشەکی کردە سەر ناوچەیەکی سنووری نێوان ئێران و پاکستان

سپای ترۆریستی پاسداران هێرشی موشەکی کردە سەر ناوچەیەکی سنووری نێوان ئێران و پاکستان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی