گرانت شاپس; وەزیری بەرگریی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە رژیمی ئێران و کۆریای باکوور ئەکتەرێکی ناعەقڵانین و پێداگری لەسەر گۆڕینی ستراتیژییەکانی پێشوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان کردەوە.
گرانت شاپس لە دڕێژەدا زیادی کرد: پیتاندنی ٨٣ و ٧ دەیەمی ئۆرانیۆم لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە هیچ پاساوێكی نییە.
وەزیری بەرگریی بریتانیا، لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا، وریایی لە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی رژیمی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە دژی ئاسایشی جیهانی دا.
هەروەها ئاماژەی به ڕۆڵی وێرانکاریی حکوومەتی ئاخوندی کرد له خزمەتی ڕوسیە و پشتیوانی کردنی ئەو گرووپانەی له لایەن ئەو وڵاتەوه پاڵپشتی دەکرێن و ئەمەش له ئیسرائیلەوه تا دەریای سوور کاولکاریی لێکەوتەوە.