تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشی موشەکی سپای ترۆریستی پاسدارن بۆ سەر هەولێر

هێرشی موشەکی سپای ترۆریستی پاسدارن بۆ سەر هەولێر
دەنگی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: سەعات ١١:٣٠ی شەوی دووشەممە ۲۵ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, سپای ترۆریستی پاسداران, هێرشی ئاسمانی کردە سەر شاری هەولێر و بەو هۆیەوە زەنگی مەترسی لە کونسوخانەی ئەمریکا لێی درا. بەپێی هەندێک هەواڵی هەواڵدەریەکانی هەرێمی کوردستان, ئەو هێرشە لە ڕێگەی درۆنی خۆتەقێن و موشەکی بالستیک کراوەو لە بنکەی سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیم لە کرماشانەوە هاوێژراون.
لەڕاگەیندراوێکدا سپای ترۆریستی پاسدارانی رژیمی ئاخوندی ئەم هێرشەی بە ئەستۆ گرت و بە وڵام دانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر کرمان ناو برد و وتی کە ئەم هێرشە ترۆریستیانە لە ڕێگەی موشەکی بالیستیکی فاتیح ۱۱۰ کراون.
لە ئاکامی ئەم هێرشە ترۆریستانەوە چوار هاووڵاتی سێڤیل شەهید و شەش هاووڵاتی بریندارن.
هەر لەو پەیوەندەدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند کە:
سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد، بەداخەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و ۶ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.
سپای ترۆریستی پاسداران ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشە بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە دژبەرەکانی ڕژیمی ئێران بووە. ئەم بیانووە بێ بنەمایە و ڕەتی دەکەینەوە، بەداخەوە هەمیشە بیانووی بێبنەما بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر بەکار دێنن و هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی هەرێم و عێراقە و پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو تاوانە بێدەنگ نەبن. هەر لەو پەیوەندیەش دا, هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان له‌نێو گۆڕستانى گوندى شه‌وه‌كى هه‌ولێر كه‌سێكى هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئێرانیان گرتوە کە گومانلێکراو بووە. لەکاتی گرتنی دا ئەم کەسە دوو مۆبایل و بڕێ پارە و کۆمەڵێک کارتی بانکی پێبووە.
هەروەها سێنتکام ڕایگەیاند که هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وڵامێکی وێرانکەری دەبێت و سپای ئەو وڵاتە بە توندی وڵامەکەی ئەداتەوە.
شایانی باسە کە هاوکات هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بنکەی سپای ترۆریستی پاسدارن و دەستوپەیوەندەکانی لە شاری حەلەب بوردومان کرد.

10 مانگ و 26 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی موشەکی سپای ترۆریستی پاسدارن بۆ سەر هەولێر

هێرشی موشەکی سپای ترۆریستی پاسدارن بۆ سەر هەولێر

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی