ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بە بۆنەی سەدەیەمین ڕۆژی بەندکرانی ئەو بارمتانەی کە لەلایەن حەماسەوە گیراون، نووسیویەتی: ١٠٠ ڕۆژ دیلبوون لە غەززە كاتێكی زۆرە. "ئەمریکا تاوەکوو هەموو بارمتە ماوەکان کە لەنێویاندا شەش هاووڵاتی ئەمریکایی هەیە، لەگەڵ ئازیزانیان یەکتر دەبیننەوە، پشوو نادا.