ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، حیزب و لایەنە سیاسییەكانی کوردستانی ئێران بانگەوازێکیان بۆ مانگرتنی گشتی لە رۆژی ٢٥ی خەرمانان ڕاگەیاند. ئەم حیزبانە کە بریتی بوون لە: سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە(رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران)، پارتی ئازادی کوردستان(پاک)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)، بەنگەوازێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە تێدا داوایان کە خەلکی کوردستان کرد تا لە رۆژی ٢٥ی خەرمانان، ساڵرۆژی شەهید کرانی ژینا ئەمینی دا بەشداری لە مانگرتی گشتی بکەن و هەروەها داوایان لە نەتەوەکانی دیکەی ئێران کرد تا پشتیوان بن و پشتگیری لەم مانگرتنە بکەن.