سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری تیکاب، بەناوی ئەشکان رەحیمی لەکاتی بەڕێی کردنی دەورەی زۆری سەربازی، لە پادگانی ئەرتەشی ڕژیمی ترۆریست و جینایەتکاری ئاخوندی لەسەردەشت، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ۲۲ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی، ئەشکان ڕەحیمی، لەڕێگەی چەکی ئەو ناوەندە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێی باسە کە هۆی خۆکوژی ئەم لاوە کوردە هێشتا ڕوون نیە.