تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕژیمی ئێران مانگانە ١٠٠ دۆلار دەداتە یەمەنییەکان بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی حوسییەکانەوە

ڕژیمی ئێران مانگانە ١٠٠ دۆلار دەداتە یەمەنییەکان بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی حوسییەکانەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژنامەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئێران مانگانە ۱۰۰ دۆلار بۆ ڕاكێشانی ترۆریستانی حوسییەكان لە یەمەنی دەدای بۆ پەیوەست بوون بە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەزاران یەمەنی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانی دەریای سوور ناویان تۆمار دەکەن، چونکە هاندەرێکە بۆ دامەزراندنی ئەو پیاو و منداڵانەی لە هەژاریدا دەژین.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا هەزاران چەکدار لەبەر کێشەی ئابوری و دارایی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان چوونەتە ڕیزەکانی ئەم گرووپە ترۆریستییە.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوەش کراوە کە ئەو پارەیەی بە حوسییەکان دراوە کەمتر لە پارەی مانگانەی ١٣٠٠ دۆلاری ڕژیمی ئێران بە ئەندامانی لقی نیزامی تاقمی ترۆریستی حیزبوڵڵا لە لوبنانە.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی ڕاگەیاندووە، ئەو جیاوازییە ناڕەزایی لەنێوان سپای ترۆریستی پاسداران دروستکردووە، کە کۆنترۆڵی دارایی و ڕاهێنانی تاقمە ترۆریستییە بیانییەکان دەکات.

4 مانگ و 7 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران مانگانە ١٠٠ دۆلار دەداتە یەمەنییەکان بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی حوسییەکانەوە

ڕژیمی ئێران مانگانە ١٠٠ دۆلار دەداتە یەمەنییەکان بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی حوسییەکانەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی