بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢، زیندانییەکی خەڵکی ئاوایی "بەرەسپی" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ بەناوی "فلیت عابدی" لە بەندیخانەی چوبیندەری قەزوین لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددە هۆشبەرەکان" سزای لە سێدارە دانی بەسەردا سەپابوو.
هەروەها زیندانییەکی دیكە بە ناوی مەیسەم حەبیبی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی نۆدشە سەر بە شاری پاوە لە زیندانی ناوەندی کرماشان لە سێدارە درا.
ئەو زیندانییە چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" حوکمی لە سێدارە دانی بە سەردا سەپابوو.