دژەترۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەترۆری کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، سەعات شەش و پەنجا دەقەی ئێوارە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لە یاسادەرچووكانی سەر بە ڕژیمی ئێران بۆ بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نێردرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشە درۆنییەکان بۆسەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر زیادیان کردووە، و بەو هۆیەوە چەند جارێک گەشتەکان لەو فڕۆکەخانەیە ڕاگیراون.