بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کورتە وتارێکی بە زمانی ئینگلیزی بە ئامانجی ڕۆشنکردنەوەی بیروڕای گشتی بڵاو کردۆتەوە.
ناتانیاهۆ لەم پەیامەدا دەڵێت ئیسرائیل هیچ نیازێکی نییە بۆ هەمیشەیی غەززە داگیر بکات یان دانیشتووانی مەدەنیی ئەو وڵاتە بنبڕ بکات.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: ئیسرائیل شەڕی ترۆریستانی حەماس کە لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی دەکرێن, دەکات نەک گەلی فەلەستین و ئێمەش بە پابەندبوونێکی تەواو بە یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەو کارە دەکەین.