تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

فایەق ڕەسوڵی لەژێر فشاری بەکرێگیراوانی ڕژیم، ئێرانی بەجێهێشت

فایەق ڕەسوڵی لەژێر فشاری بەکرێگیراوانی ڕژیم، ئێرانی بەجێهێشت
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

چالاکێکی مافی منداڵانی خەڵکی پیرانشار بەناو فایەق ڕەسووڵی، تەمەن ٤٣ ساڵ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی ئەدەبی و هەروەها چالاکی بواری مافی منداڵان، كۆتاییی پاییزی ئەمساڵ بە هۆی هەڕەشە و هێرشی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار بۆ سەر ماڵەکەی، زێدەكەی بەجێهێشت.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، فایەق ڕەسووڵی دوای گەڕانەوەی لە گەشتێکی کاری لە هەریمی کوردستان، لە لایەن هێزە حکومەتیەکان لە سنووری حاجی ئۆمەران لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و دەست بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلەکەیدا گیراوە. هەر ئەو ڕۆژەی كە گەڕایەوە، لە کاتێکدا فایەق ڕەسووڵی بۆ بەیانییەكەی ڕۆژی دواتر لە پیرانشار بانگهێشتی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات كرابوو; بە شەو هێرش دەکەنە سەر ماڵەکەی و دواجار ئەم چالاکە مەدەنییە بۆ هەمیشە زێدی خۆی بەجێهێشت.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا خانەوادەی ناوبراو لەلایەن ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەیان لێ کراوە و لە ژێر فشاری توند و بەردەوامی ئیتلاعاتدان.

4 مانگ و 8 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فایەق ڕەسوڵی لەژێر فشاری بەکرێگیراوانی ڕژیم، ئێرانی بەجێهێشت

فایەق ڕەسوڵی لەژێر فشاری بەکرێگیراوانی ڕژیم، ئێرانی بەجێهێشت

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی